ئەمڕۆ، سێشەممە لالیگا دەستپێدەکاتەوە و پریمەرلیگ بەردەوامدەبێت

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت و خولی ئیسپانیاش دەستپێدەکاتەوە.

یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین دەی” بەردەوامی بە کێبڕکێکانی وەرزی 2020/2021 دەدەن و هەر ئەمڕۆ، سێشەممە خولی پلە یەکی ئیسپانیا لە دوای تێپەڕاندنی جەژنەکانی سەریساڵ دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە.

لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلیزی پێنج ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدرێن، ڕەنگە ببنە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی یانەکان.

لە خولی ئیسپانیاش چالاکیەکانی هەفتەی 16 ئەنجامدەدرێت و یانەکانی ئیشبیلیە و بەرشلۆنە بەرانبەر ڤیاڕیاڵ و ئیبار یاریدەکەن.

یانە زەبەلاحەکەی ئەندەلوس، ئیشبیلیە بە بردنەوەی لە ژێرئاوگەڕەکان دەتوانێت پلەی سێیەم یان چوارەمی ڕیزبەندی لالیگا بگرێتەوە، هەروەها بەرشلۆنەش چانسێکی گەورەی لەبەردەمدایە و بەهەمان شێوەی ئیشبیلیە لە ئەگەری بردنەوەیدا بە شێوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە بۆ پلەی سێیەم.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 16)

برایتۆن – ئارسیناڵ (9:00)

بێرنڵی – شیفێڵد یونایتد (9:00)

ساوزامپتن – وێستهام یونایتد (9:00)

وێست برۆمیچ ئالبیۆن – لیدز یونایتد (9:00)

مانچستەر یونایتد – وڵڤەرهامپتن (11:00)

 

لالیگا (هەفتەی 16)

ئیشبیلیە – ڤیاڕیاڵ (7:00)

بەرشلۆنە – ئیبار (9:15)

قادیش – بەلەد وەلید (11:30)

لیڤانتی – ڕیاڵ بیتیس (11:30)

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانی دژی داعش هاوکاری دۆزینەوەی هێرشکەرانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات

بابەتی دواتر

پەیامەکەی هالاند بۆ ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدرید نزیکی دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share