بنزیمە: خۆزگە لەگەڵ ئەم یاریزانە یاریم بکردایە

کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، خەونی ئەوەبووە لە ڕابردوودا هاوشانی ڕۆناڵدینیۆی بەڕازیلی لە یەک پێکهاتەدا یاری بکردایە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “تویچ”، کەریم بنزیمە دەڵێت، “خۆشحاڵ دەبووم ئەگەر لە ڕابردوودا بمتوانیایە لەیەک تیم هاوشانی ڕۆناڵدینیۆی بەڕازیلی یاریم بکردایە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ چەندین ئەستێرەی جیهانیدا یارییمکردووە، بەڵام ڕۆناڵدینیۆ خەونێک بوو، ڕەنگە بەیەکەوە ببوینایە بە کابووسی گۆڵپارێزان.”

هەروەها لەبارەی باشترین پێکهاتەی یانەی شاهانەی مەدریدەوە دەڵێت، “دەمەوێت بڵێم پێکهاتەی وەرزی 2011/2012ی ڕیاڵ مەدرید نایاب بوو، هەموو شتێکمان هەبوو، بەداخەوە نەمانتوانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنین، گرنگ نەبوو کێ سەرەکییە و کێ یەدەگە، هەمووان ناوازە بوون.”

بابەتی پێشتر

بنكه‌یه‌كی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با لە بازاڕی كه‌لار كرایه‌وه‌

بابەتی دواتر

چێڵسی دەرگای خەزێنەکەی بۆ لیاو دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share