مارسێلۆ بە پاڵپشتی ئادۆڵفۆ دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید

مارسێلۆ دەستی بە پڕۆگرامێکی تایبەت کردووە بۆ گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی

یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، مارسێلۆ ڤیێرا ڕاهێنەرێکی تایبەتی تەرخانکردووە و بەڵێنیداوە ئەوپەڕی توانا جەستەییەکانی بگەڕینێتەوە.

دوای لەدەستدان و دوورکەوتنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ ڕاهێنەرێکی جەستەیی تایبەتی تەرخانکردووە بەناوی ئادۆڵفۆ مەدرید، کە پێشتر ڕاهێنەری جەستەیی مارکۆس یۆرێنتی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە و توانیویەتی بیگەیەنێتە ترۆپکی تواناکانی.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، مارسێلۆ و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ ڕۆژ حەوانەوەیان وەرگرتووە تاوەکو لەگەڵ خێزانەکانیان ئاهەنگەکانی سەریساڵ بگێڕن، بەڵام ئەستێرەکەی سیلیساو جیاواز لە ساڵانی پێشوو گەشتی نەکردووە و هەوڵیداوە لە کاتی حەوانەوەکانیشدا لە ئادۆڵفۆی ڕاهێنەرییەوە نزیکبێت، وەک دەریشدەکەوێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام وێنەی ڕاهێنانەکانی بڵاودەکاتەوە.

مارسێلۆ جگە لە ڕاهێنانە ئاساییەکانی ڕیاڵ مەدرید، لە ماڵەوە کۆرسێکی تر جێبەجێدەکات

پلانی مارسێلۆ ئەوەیە کە لە ماوەی حەوانەوەکانی زستانە تاوەکو نیوەی مانگی کانونی دووەمی 2021 پاڵپشت بەو سیستمی ڕاهێنان و خۆراکییەی ڕاهێنەرە تایبەتەکەی بۆی داڕشتووە، ئەوپەڕی توانا جەستەییەکانی بگەڕێنێتەوە و بە سەرسامکردنی زێدان بەشداری پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە.

ئادۆڵفۆ پێشتر ڕاهێنەری مارکۆس یۆرێنتی بووە، جەستەی هێندە ناوازە و بەهێز بووە میدیاکانی ئیسپانیا پێی سەرسامبوون

مارسێلۆ لەم وەرزەدا بە خراپترین ساتەکانیدا تێپەڕیکردووە کە لە سەردەمی فابیۆ کاپێلۆوە ڕووینەداوە (2006/2007)، لەو وەرزەدا بەهۆی بوونی ڕۆبێرتۆ کارلۆسەوە کەمترین یاری ئەنجامداوە.

بەرگریکارە 32 ساڵەکەی مێرەنگی، لەکۆی 21 ڕوبەڕوبوونەوە تەنها شەش یاری ئەنجامداوە و لە چوار یارییاندا یانەی شاهانە دۆڕاندنی تۆمارکردووە، بە شێوەیەکی گشتی لە 28ی تشرینی دووەمی 2020وە لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەیامەکەی هالاند بۆ ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدرید نزیکی دەکاتەوە

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ لە پاریس سانت جێرمان ڕوبەڕوی کێشەکانی توخێل و نێیمار دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسێ لە بەرشلۆنە توڕەیە

كیسێ عاجز بووە و هەست دەكات یانەى بەرشلۆنە فێڵی لێکردووە كیسێ پێیوایە یاریزانێكی گرنگبووە وەرزی ڕابردوو گۆڵی گرنگیشی…
زیاتر ببینە

ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.…
Total
0
Share