چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ژمارەی درێسەکانیان گۆڕیوە

بەهۆی فرۆشتنی یاریزانان و کۆتاییهاتنی بۆندی هەندێکی دیکەوە، گۆڕانکاری لە ژمارەی درێسی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، چوار یاریزانی یانەی شاهانەی مەدرید سوودیان لە ڕۆیشتنی هاوڕێکانیان وەرگرتووە و ژمارەی درێسەکانیان گۆڕیوە.

ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا درێسی ژمارە (12)ی تایبەت بە مارسێلۆی بەدەستهێناوە، ئیدواردۆ کاماڤینگا یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی ژمارەی درێسەکەی گۆڕیوە بۆ (16)، کە لە پێشوودا تایبەت بووە بە لوکا یوڤیچ.

هەروەها ئۆرلین چوامینی درێسی ژمارە (18)ی گاریس بەیلی وەرگرتووە، ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر-یش ژمارەکەی گۆڕیوە بۆ (22) کە پێشتر تایبەت بووە بە ئیسکۆ ئالارکۆن.

لەسەر ئاستی پێکهاتە بە گشتی، یاریزانانی دیکە بە هەمان ژمارە و درێسی وەرزی ڕابردوو درێژەیان بە یاریکردن داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share