پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یەکێک لە جەنگاوەرانی سەردەمی زێڕین بکاتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی.

بەپێی زانیارییەکانی ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ئیسپانی، هێشتا ئەنچیلۆتی هیوای لەدەست نەداوە و بەگوڕوتینەوە پێکهاتەکەی بۆ فاینەڵی جامی شای ئیسپانیا و ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادەکردووە.

سەرچاوەکە زانیوویەتی، کە فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە لە ئەگەری شکستهێنان لە چنینەوەی ئەو دوو ناسناوە ئەنچیلۆتی دووربخاتەوە، وەک جێگرەوەش چابی ئەلۆنسۆی ئەستێرەی پێشووی یانەکە و ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی دەستنیشانکردووە.

ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن، ئەلۆنسۆ وەک ڕاهێنەری سەرەکی و ئەلڤارۆ ئاربێلوا وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لە یانەی شاهانە دەستبەکاربن.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە گەرمایەکی پێوانەیی دەدات لەمساڵدا

بابەتی دواتر

پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share