دۆخی دارایی بەرشلۆنە بەرەو باش بون دەچێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە حاڵێکی نمونەییەوە.
چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی بەرشلۆنە لانی کەم دوو ساڵی پێویستە.
ئیدارەى بەرشلۆنە نایەوێت قوربانی بە لایەنی وەرزشی بدات و بەردەوام لە هەوڵدایە پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ چاڤی ڕاهێنەر دروستبکات.
بەرشلۆنە سەرباری ئەوەى لە دۆخێکی خراپی داراییدا بوو، بەڵام وردە وردە قەرزەکانیان کەمکردۆتەوە و خەریکی چارەسەر کردنن.