بۆکسێنەرێکی ئۆکرانی لە جەنگدا کوژرا

ئۆلێگ پرۆدکی، بۆکسێنەری ئۆکرانی کە لە پاڵەوانێتییە نا پرۆفیشناڵەکاندا نوێنەرایەتی ئۆکرانیای دەکرد، بەهۆی بۆردوومانی سوپای ڕوسیاوە گیانی لەدەستدا.

پرۆدکی لە هێڵی پێشەوەی شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ڕوسیا وەک پلەدارێکی سوپای ئۆکرانیا بەشدار بوو، بە بەرگی سەربازییەوە بەرگری لە وڵاتەکەی کردووە دژی لەشکرکێشی ڕوسیا.

بۆکسێنەرەکە تەمەنی 30 ساڵ بووە و لە دەستپێکی جەنگەوە پەیوەندی بە هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی چێرکاسی-یەوە کردووە، دوێنێ (سێشەممە)، فیدراسیۆنی بۆسکێنی ئۆکرانیا بەفەرمی گیان لەدەستدانی ئەو وەرزشکارە و چوار سەربازی دیکەی ڕاگەیاند.

فیدراسیۆنی بۆکسێنی ئۆکرانیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە، کە ئۆلیگ پرۆدکی پاڵەوانی ناوخۆیی بۆکسێنی ئۆکرانیا لە جەنگی دژ بە داگیرکەرانی ڕوسیادا کوژراوە”.

پرۆدکی ئەندامی تیپی ئۆتامانسی ئۆکرانی و دوو جار پاڵەوانی خولی یاریزانە نا پرۆفیشناڵەکانی ئۆکرانیا بووە، لە چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیدا لە کێشی سووکدا لەژێر ئاڵای زەرد و شینی وڵاتەکەیدا بەشداری کردووە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: مباپێ بە هێزی پارە ڕفێنراوە

بابەتی دواتر

هەسەدە: هەڕەشەکەی تورکیا جددییە و هێزە نێودەوڵەتییەکان هیچ جووڵەیەکیان نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گالیتێ هەڕەشە دەکات

کریستۆڤ گالیتێ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت هاتوم بۆ ئەوەى زۆرترین ناسناو بەدەست بهێنم. گالیتێ جەختی لەوە کردەوە کە…
Total
0
Share