(ڤیدیۆ) گه‌وره‌کانی ئینگلته‌را براوه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌م بوون

یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی، لیڤه‌رپوڵ، ئارسیناڵ، چێڵسی چواره‌مین یاریی وه‌رزی 2022/2023ی خولی نایابی ئینگلته‌را-یان ئه‌نجامدا و سه‌رجه‌میان بردنه‌وه‌یان تۆمار کرد.

ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی چواره‌می خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای خۆیدا “ئیتیحاد” به‌ ئه‌نجامی (4-2) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌که‌کانی 53-62-70-81 له‌لایه‌ن بێرناردۆ سیلڤا، ئێرلینگ هالاند (هاتریک)وه‌ تۆمارکران.

له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز”، یاریزانانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ نمایشی گۆڵیان کرد، به‌ ئه‌نجامی نۆ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بۆرنمۆس تۆمار کرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 3-6-28-31-45-46-62-80-85 له‌لایه‌ن لویس دیاز (دوو گۆڵ)، هارڤی ئیلیۆت، ئه‌لیکسانده‌ر ئاڕنۆڵد، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (دوو گۆڵ)، ڤێرجیل ڤان دایک، فابیۆ کارڤالۆ-وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، مانچسته‌ر یونایتد به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ساوزهامپتن تۆمار کرد، گۆڵه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 55 له‌لایه‌ن برونۆ فێرناندێزه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌ هه‌مانشێوه‌، یانه‌ی چێڵسی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی براوه‌ بوو، گۆڵه‌کانی “بلوز” له‌ خوله‌که‌کانی 47-63 له‌لایه‌ن ڕه‌حیم ستێرلینگه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ دوایین یارییشدا ئارسیناڵ به‌ ئه‌نجامی (2-1) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر فولهام تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی 64-86 له‌لایه‌ن مارتین ئۆدیگارد و گابریێله‌وه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئارسیناڵ به‌ 12 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی “پریمه‌رلیگ” جێگیر بوو، یانه‌کانی دیکه‌ش به‌م جۆره‌ ڕیزبه‌ندیی ده‌کرێن:

مانچسته‌ر سیتی 10 خاڵ

برایتۆن 10 خاڵ

تۆتنهام 7 خاڵ

لیدز یونایتد 7 خاڵ

چێڵسی 7 خاڵ

مانچسته‌ر یونایتد 6 خاڵ

لیڤه‌رپوڵ 5 خاڵ

برێنتفۆرد 5 خاڵ

نیوکاسڵ 5 خاڵ

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم جوتیاران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی ئیتاڵیا به‌ یه‌کسانبوونی یوڤێ و ڕۆما کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی گۆڕانکاری دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەى یانەکەى بەرامبەر ڤیاریاڵ بکات. چاڤی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو…
Total
0
Share