مودریک بۆ چێڵسی و سێ یاریزان بۆ فرۆشتن

بەرپرسانی یانەی چێڵسی بۆچوونیان لەبارەی گراهام پۆتەری ڕاهێنەرەوە ئەرێنییە، داواشیان لێکردووە هاوکار بێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای گواستنەوەکان، دوای کڕینی بادیاشێلی، ئەندرێ سانتۆس، دەیڤید فۆفانا، چێڵسی سەرکەوتووبووە لە واژۆکردنی گرێبەستی میخایلۆ مودریکی ئۆکرانی بەبڕی (100) ملیۆن یورۆ.

هێشتا هەوڵەکانی تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی “بلوز” کۆتایی نەهاتووە، بەڵێنیداوە یاریزانی دیکەش بکڕێت، بەڵام لە هەمان کاتدا داوای لە گراهام پۆتەری ڕاهێنەری یانە کردووە، هاوکاربێت لە پرۆسەی نوێکردنەوەی چێڵسی.

بەپێی سەرچاوەکان، داوا لە پۆتەر کراوە ڕێگری نەکات لە فرۆشتنی چوار لە یاریزانە گەورەکان، کە پێکهاتوون لە کای هاڤێرتز، کریستیان پولیسیچ، حەکیم زەیاش.

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی نوێ لەبارەی نرخی دۆلار گیرایەبەر و ئەمڕۆ ئەنجامەكەی دەركەوت

بابەتی دواتر

کلاسیکۆ بۆ "ئەگوێرۆی نوێ" دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share