بافڵ جەلال تاڵەبانی: شاندێکی یەکێتی سەردانی لایەنەکان دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە کارەکانیان دوای کۆنگرەی پێنج ئەوەیە شاندێک بنێرنە لای هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی یەکێتییان بۆ روونبکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، “بەرنامەی ئێمە ئەوەیە کە یەکڕیزیی نێوخۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی خزمەتی میلەتی کوردی پێبکەین، بە نیازین شاندێک بنێرین بۆلای هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی خۆمانیان پێرابگەیەنین و هەوڵی جدیان لەگەڵ بدەین”.

لە بارەی هەڵبژاردنیشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، “پێویستە بە زووترین کات هەڵبژاردن بکەین، هەموو حزبە کوردستانییەکان پێکەوە، دەتوانین بەهێزتر بین”.

بابەتی پێشتر

دۆخی دارایی بەرشلۆنە بە چی گەیشتووە؟

بابەتی دواتر

بەڕاى ئەنچیلۆتی کێ پاڵێوراوە بۆ چامپیۆنزلیگ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share