سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و دەڵێت، هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی پرسی فەلەستینەوە دووبارەدەكەینەوە و پشتیوانی تەواوی فەلەستینییەكان دەكەین لە بەدەستهێنانی مافەكانیان.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بە ئەركی خۆی هەڵبستێت لە پێناو دەستەبەركردنی مافە رەواكانی گەلی فەلەستین و پشتیوانی تەواوی فەلەستینییەكان دەكەین لە بەدەستهێنانی مافەكانیان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،”دوژمنكارییە دڕندەكانی دژی فەلەستین سەركۆنە دەكەین، پشتیوانی تەواوی ئەو وڵاتە دەكەین لە پێناو مافەكانییان.”
هەر لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقدا هاتووە، هەڵوێستی جێگیری خۆمان لەبارەی پرسی فەلەستین دووبارەدەكەینەوە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئەركی خۆی هەڵبستێت.