بە 10 ملیۆن دیناری عێراقیی ساختەوە دەستگیركرا

هێزەكانی هەواڵگری هاوڵاتییەك كە لە ئێرانەوە دەگەڕایەوە بە 10 ملیۆن دیناری عێراقیی ساختەوە دەستگیردەكەن.

لەلایەن هێزەكانی هەواڵگری لە پارێزگای میسان گەشتیارێكی عێراقی كە لە ئێران دەگەڕایەوە دەستگیركرا، دوای ئەوەی دراوی ساختەی لە جۆری 250 هەزار دیناری بە بڕی 10 ملیۆن دینار پێگیرا.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، گەشتیارەكە لە دەروازەی شیبی سنووری دەستگیركراوە و رادەستی بنكەی پۆلیسی ناوچەكە كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای هەمواری یاسای بودجە لە 618 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێم دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی ژمارەی مووچەخۆران كێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و دوای…
Total
0
Share