عێراق پلەی 38ــەمین وڵاتانی جیهانە لە یەدەگی زێڕدا

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاشکرایکرد،  تێكڕای یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهان بەرزبووەتەوە و عێراقیش پارێزگاری لە پلەی 38 کردووە لە ڕیزبەندیی وڵاتانی جیهان بۆ یەدەگی زێڕ.

لە نوێترین خشتەیدا ئەنجومەنی زێڕی جیهان لەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتان بۆ ساڵی 2021 دەڵێت، “عێراق لە کۆی 100 وڵاتی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕ، لەپلەی 38ـەمیندایە، لەناو وڵاتانی عەرەبیشدا پلەی پێنجەم وڵاتی گرتووە، کە زۆرترین یەدەگی زێڕی هەیە و لەدوای هەریەکە لە سعودیە، لوبنان، لیبیا و جەزائیر دێت”.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، یەدەگی زێڕی عێراق 96.4 تۆن دەبێت، لە مانگی ڕابردوودا ڕێژەی یەدەگی وڵاتانی جیهان بۆ کانزا زەردەکە گەیشتووەتە 35.440 هەزار تۆن، بەزیادبوونی 56 تۆن، بۆ ئەم مانگەش یەدەگی زێڕی وڵاتانی جیهان بەبڕی 76.6 تۆن زیادیکردووە و تایلەند گەورەترین کڕیاری زێڕ بووە، بەبڕی 46.7 تۆن، کەدەکاتە ڕێژەی 82%ی کڕیارانی جیهان.

دوای ئەویش بەرازیل دیت بە کڕینی 11.6 تۆن زێڕ، تورکیا سێیەم وڵاتە بەکڕینی 8.6 تۆن زێڕ، هەریەکە لە پۆڵەندا و کازاخستان بە کڕینی 5.3 و 1.9 تۆن پلەی چوارەم و پێنجەمی کڕیارانی زێڕیان گرتووە.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، تائێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕ لەجیهاندا لە پلەی یەکەمدایە، بە بوونی 8.133 هەزار تۆن یەدەگی زێڕ، دوای ئەویش ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدایە بەبڕی  3.359 تۆن یەدەگی زێڕ.

بابەتی پێشتر

بوسکێتس لە ئەمریکاوە بۆندی پێگەیشتووە

بابەتی دواتر

هەولێر.. خاوەنماڵێك دزی لە كرێچییەكەی خۆی كرد و دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار له‌سه‌ر دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌…
Total
0
Share