لە شارەزوور جادووگەرێک دەستگیرکرا

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی جادووگەرێکی راگەیاند و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جلوبەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و چاودێریکردن، بە بڕیاری دادوەر 4 ی تشرینی یەکەم لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان بەناوی ( م، ع، م )دەستگیرکرد، لە رێگای دوعا و نوشتەکردن هەوڵیداوە هاوڵاتیاین فریوبدات.

ئاشکراشیکرد، لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشکنینی ماڵەکەی، دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جلوبەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن و لە ئێستادا بە ماددەی 240 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاوناكرێتەوە و رادەگیرێت

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاونەكاتەوە و رایبگرێت. بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share