نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دانەنراوە، فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دانەنراوە، بەهۆی یەکلانەبوونەوەی سنووری جوگرافییەکەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان پێی راگەیاندین هەر کات نوێترین سنووری جوگرافی پارێزگاکەیان بەدەستگەیشت پرۆژەیاساکە دەخەنە بەرنامەی کارەوە، واتا لەمپەڕی سیاسی لەبەردەم پرۆژە یاساکەدا نەماوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەسەر قسەکانی سەرۆکی پەرلەمان ئێمەش بڕیارماندا بایکۆتی دانیشتنەکان نەکەین و بەشداریی بکەین”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزمتردەبێتەوە و باران دەبارێت

بابەتی دواتر

گۆهدار زێباری بە زیندانیكردن سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share