‘ژنە تیرۆریستێك دەستگیركراوە’ وەك ماكینەی ئیعلامی داعش ناوبراوە

هێزە ئەمنییەكانی عێراق

دەزگا هەواڵگرییەكانی عێراق دەستگیركردنی ژنە تیرۆریستێكیان ئاشكراكرد، كە بە ڕێكخەری ڕاگەیاندنی داعش “ماكینەی ئیعلامی” ناوزەند كراوە.

ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێجشەممە 8ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی عێراق لە كەربەلا توانراوە “ژنە تیرۆریستێك دەستگیر بكرێت” كە بە مادەی 4 لە یاسای تیرۆر داواكراو بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەو كەسە بە سیفەتی ڕاگەیاندكارێك لە تۆڕە ئەلیكترۆنی و كۆمەڵایەتییەكان كاری كردووە و هەوڵی داوە ژنان و گەنجان بباتە ڕیزی چەكدارانی داعشەوە”.

“لەنێو موبایلی ئەو ژنە تیرۆریستەدا ڤیدیۆی تایبەت بە كردەوەكانی داعش هەبوون، كە خۆی بەرهەمی هێناون”، وەك دەزگا عێراقییەكە ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەستگیركراوەكە دانی بەوەدا ناوە كە “سەربە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە، ماوەی سێ ساڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كار بۆ داعش دەكات و ماكینەیەكی ئیعلامی ئەو ڕێكخراوە بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێكی عومره‌كاران تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و عومره‌كارێک گیـ.ـانیله‌ده‌ستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەینێت، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی عومرەکارانی هەولێر تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە عومرەکارێک…
زیاتر ببینە

عێراق چاوی لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەكانە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بڕیاری مانكی…
Total
0
Share