بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی یەكەمجارە لەناو كۆنگرەدا باس لە چۆنییەتی رێكخستنەوەی خۆی دەكات

بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “یەكێتی یەكەمجارە كۆنگرەیەك دەكات كە لەناو كۆنگرەكەدا باس لە چۆنییەتی رێكخستنەوەی خۆی دەكات”.

راشیگەیاند، كۆنگرە ئیشوكارەكانی بە هێمنی دەڕوات و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامان بەشدارن و گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی و سەر لە نوێ داڕشتنەوەی پەیكەری بەندی یەكێتی بۆ ئاییندە دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سبەی تائێوارە گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆدەكرێت و ماددەكانی نێو پەیڕەوەكە پەسەنددەكرێت.

ئاشكراشیكرد، سێ ئەنجومەن دروستدەكرێن كە بریتین لە ئەنجومەنی پشتیوانی، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و ئەنجومەنی سەركردایەتی كە ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی 61 ئەندام بە سەرۆكەوە دەبێت و وتیشی، “یەكێتی یەكەمجارە كۆنگرەیەك دەكات كە لەناو كۆنگرەكەدا باس لە چۆنییەتی رێكخستنەوەی خۆی دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: ئەو ئۆتۆمبێلەمان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیوەتەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرایكرد، “دەزگا…
Total
0
Share