سەرۆكی یەكێتی كارەكانی سێیەم كۆنگرەی حزبەكەی بۆ وەرگرتنی داواكاریی خێزان و لایەنگران جێدەهێڵێت.
شەوی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کارەکانی سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی بەجێهێشت و لەنزیکەوە چاوی بە هەموو ئەو خێزان و لایەنگرانەی یەکێتی کەوت کە بۆ بینینی سەرۆک بافڵ هاتبوونە بەردەم هۆڵی کۆنگرە و داواکارییان هەبوو.
سەرۆک بافڵ سوپاسی پەرۆشیی ئەو دڵسۆزانەی یەکێتی کرد و جگە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، بەڵێنی هاوکاری و خزمەتی زیاتری پێدان.