کاروان گەزنەیی: شێوازی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی دیاری نەکراوە

کاروان گەزنەیی ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی رایدەگەیەنێت، “تا ئێستا هیچ شێوازێک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی لە کۆنگرە دیاری نەکراوە”

لە دیدارێکیدا ئەو ئەندامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، “تەواوی ماددە و بڕگەکانی کۆنگرە گفتوگۆی چڕ و پڕی لەبارەوە کراوە، و بەزۆرینەی دەنگ ماددەکان تێدەپەڕێندرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا هیچ شێوازێک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی لە کۆنگرە دیاری نەکراوە و لەکاتی گفتوگۆکردنی پەیڕەوی ناوخۆدا دەستنیشان دەکرێت”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرە دەڵێت، “دوای کۆنگرە بەرنامەیەک دادەڕێژرێت کە دەنگ و رەنگە جیاوازەکان کۆدەکەینەوە و خزمەتی هاووڵاتیان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا و سلێمانی ئاشكراكرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە. سەفین دزەیی بەرپرسی…
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

ئەو فۆرمانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوو بۆ کەمدەرامەتان بڵاویکردەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی…
Total
0
Share