لیژنەی کشتوکاڵ: قەدەغەکردنی هاوردەکردنی کەپەک زیانی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنێت

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی کەپەک هەڵبوەشێنرێتەوە و بڕیارەکە بە هۆکاری زیانی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دادەنێت.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمان دەڵێت، “نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە کە حکومەت ئاگاداربکاتەوە لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی ( کەپەک)، ئەگەر قەدەغەی بکات زیانێکی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵ بەتایبەت ئاژەڵداری دەکەوێت”.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکە تەنها لە قازانجی دوو کۆمپانیا دراوە.

داواشدەکات کە چیتر کەرتی کشتوکاڵ لەبەر بەرژەوەندیی ھەندێک کۆمپانیا و بازرگان وێران نەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی چارەنووسی هاوڵاتییەکی هەولێر لە ئۆکرانیا: بەوردی لەگەڕانداین

بابەتی دواتر

لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی هەرێم و ئاڵای كوردستان لەلایەن ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتییەوە ناسێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share