هیچ ئەگەرێكی چوونیان بەرەو ئەوروپا نییە
ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لێشاوی کۆچبەران شکستی ھێنا و بوون بە سێ گرووپەوە

ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر، كە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندایە، دەڵێت كۆچبەران ‏بوون بە سێ بەشەوە و هەر بەشەیان چارەنووسێكی دیاریكراوی دەبێت، كە هیچیان ‏ڕۆیشتن نییە بەرەو وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.‏

ئاكو مەجید، كە ڕۆژنامەنووسێكی هەرێمی كوردستان بوو و لەئێستادا لەنێو ئەو ‏كۆچبەرانەدایە كە لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا – پۆڵەندا گیریان خواردووە، نوێترین ‏زانیاریی لەسەر ڕەوشەكە ئاشكرادرووە، دەڵێت، “بەداخەوە لێشاوی کۆچبەران شکستی ‏ھێنا، لە ئێستادا بوون بە سێ گرووپ، گرووپێک کەمپ و دیپۆرت، گرووپێک مانەوە ‏لەدەروازەی فەرمیی نێوان هەردوو وڵاتەكە، گرووپێکیش نازانرێت بۆ کوێ دەڕۆن و ‏دوای ھێزی سەربازیی بیلاڕوسیا دەکەون”.‏

بەپێی قسەكانی ئەو ڕۆژنامەنووسە بێت، بەشێك لە كۆچبەران خۆیان ناونووس كردووە بۆ ‏گەڕانەوە بەرەو عێراق و هەرێمی كوردستان و بەشێكیشیان لە كامپەكاندا دەمێننەوە، ‏كۆمەلێكیشیان بڕیاریان داوە لەسەر سنووری هەردوو وڵاتەكە و لە خاڵە سنوورییەكەدا ‏بمێننەوە، دیار نییە كۆچبەرەكانی دیكەش كە دوای سەربازانی بیلاڕوسیا دەكەون، بەرەو ‏كوێ دەڕۆن.‏

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریدا ئەو كۆچبەرانە ناونووس ‏بكات كە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ خاكی وڵات (عێراق و هەرێمی كوردستان) دەكەن، ‏بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە یەكەم گەشتی ئاسمانیی گەڕاندنەوەیان ئەنجامبدرێت.‏

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانین لەو مامەڵەیەی لەگەڵ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا ‏دەکرێت

بابەتی دواتر

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئازه‌ربایجان درێژكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
Total
0
Share