ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە سلێمانی دروستدەكات

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە ‎سلێمانی دروستدەكەن و بەمزووانەش دەکەوێتە کار.

کونسوڵخانەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “‏ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێکی زۆر هەستیاری پەتاکە، خۆپارێزی و چاودێریی پزیشکیی پێویست دوو کاری سەرەکین”.

‎باسی لەوەشكردووە، “ئەڵمانیا خۆشحاڵە بە هاوکاریکردنی ‎هەرێمی کوردستان بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێی تایبەت لە ‎سلێمانی بە 100 قەرەوێڵە و 38 وێستگەی چاودێریی چڕەوە، بەمزووانەش دەکەوێتە کار”.

دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانی لەكاتێكدایە، ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و ژمارەی قوربانییەكان لە بەرزبوونەوەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی كارەبای بۆ كەركوك دروستكردووە

كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكووری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، حەوت تاوەری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بە بۆمبی چێندراو‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌‌وه، كاره‌بای به‌شێك…
Total
0
Share