قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە

جێگری سەرۆك وەزیران داوا لە سەرپەرشتیارانی پرۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای حەسیرە دەكات كاربكەن بۆ فراوانكردنی پرۆژەكە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە رۆژی ئەنفالدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئەنفال، لە گوندی دێبنە سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتەکە دانا.

دواتر بە یاوەری کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەت، سەردانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی کرد و بەشە جیاوازەکانی پڕۆژەکەی بەسەرکردوە.

جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوەبردنی وێستگەکە کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە توانیوویانە پڕۆژەکە سەرپێبخەن و داوای لێکردن کاربکەن بۆ فراوانترکردنی پڕۆژەکە لە داهاتوودا.

وەبیریشی هێنایەوە کە پڕۆژەکە جێبەجێکردنی یەکێک لە بەڵێنەکانی بوو کە لە ساڵی 2018دا، بەڵێنی بە دانیشتووانی کفری دابوو کێشەی گازی بەفیڕۆچووی گەرمیان کە زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندبوو چارەسەربکات و بە دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە گازە بە فیڕۆچووەکە وزەی کارەبا بەرهەمبهێنن و خزمەتی ناوچەکەی پێبکەن.

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرە لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 160 مێگاوات کارەبای هەیە.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لە سنووری شارباژێر گەنجێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share