ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست نییە”.

محەمەد بازیانی، ئەندامی کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژە بەوە دەکات، “پێشێلکاری یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەکەدا کراوە و ئەگەر ئەوە چارەسەر نەکرێت، ئەم کۆنگرەیە تەندروست نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو کەسانەی کە دامەزرێنەری ئەم بزوتنەوەیەن ناویان لە لیستی ئەندامانی کۆنگرەدا نییە، لە کاتێکدا ناوی کەسانێکی تێدایە کە رۆژێک لە رۆژان بزوتنەوەی ئیسلامی نەبوون”.

دەشڵێت، “چاوەڕێ دەکەین کە رێگری لەو پێشێلکارییە بکرێت و بایکۆتی کۆنگرە ناکەین”.

عەبدوڵا وەرتی، ئەندامێکی تری کۆنگرەی ئەو بزوتنەوەیە دەڵێت، “لیستی ناوی ئەندامانی کۆنگرە لیستێکە کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دایناوە و ئەوان سەر پەرشتی دەکەن، هیچ ئەندامێکی کۆنگرە لە لیژنەی سەرپەرشتیکردنی کۆنگرەکەدا نییە، چاوەڕێ دەکەین رۆتیناتەکان تەواوببن و دەس بە کۆنگرە دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت…
Total
0
Share