دوای ئەوەی رۆژی هەینی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواو نەکرا، بڕیارە ئەمڕۆ، دەست بە کارەکان بکرێتەوە و دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ تەواو بکرێت.
پێشتریش تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاندبوو، “سبەینێش کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی بەردەوامدەبێت و ئەو ماددانەی پەیڕەو کە ماون پەسەند دەکرێن”.
رۆژی 27ی مانگ بە بەشداری 600 ئەندام پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و یەکەمجار بوو لەمێژووی خۆیدا یەکێتی پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کۆنگرە ببەستێت.