قەیس خەزعەلی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.

قەیس خەزعەلی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی برای بەڕێزم بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، “پیرۆزبایی لە سەرکردە و ئەندامانی یەکێتی دەکەم، سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان هیوامان دەداتێ کە کاری باشتربکەن بۆ خزمەتی هاوڵاتییانمان لە هەرێمی کوردستان و سووربوونتان لەسەر یەکێتیی خاک و گەلی عێراق”.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ تاوانێک بێ سزا تێناپەڕێت

بابەتی دواتر

کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئەمڕۆش بەردەوامی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share