لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی بەغداد كرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی بەغداد كرا بە مەبەستی بە گرێبەستكردنیان، بەو مەرجەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق پەسەندی بكات.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ كە ژمارەیان 37 هەزار و 700 وانەبێژە رەوانەی بەغداد كراوە بە مەبەستی رەزامەندیدان بۆ بەگرێبەستكردنیان”.

وتیشی، “دەبێت دیوانی چاودێریی دارایی عێراق پەسەندی بكات ئەو كات دەكرێنە گرێبەست و شایستەی داراییان رەوانەدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
Total
0
Share