کارەکانی رۆژانەی ماڵ لە مەترسی جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت

لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکات، سەرکەوتن بەسەر پلیکانە و کارەکانی ڕۆژانەی ماڵەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

لە توێژینەوەیەکەدا کە تیمێکی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا ئەنجامیانداوە، بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە 25 هەزار کەسی پێگەیشتوو کردووە کە بەشدارییان لە هیچ چالاکییەکی وەرزشیدا نەکردووە.

چەند ئامێرێکیان لەسەر مەچەکی بەشداربووەکان دانا بۆ پێوانەکردنی شێوازی چالاکییە جەستەییەکانیان، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە جوڵەی ئەو بەشداربووانە، کە زیاتر بووە لە 10 خولەک هۆکار بووە بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و مردن.

جوڵەی بەردەوام بۆ ماوەی لانیکەم سێ خولەک سوودی بەرچاوی هەیە بە جۆرێک کە بە ڕێژەی 29٪ مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، هاوکات مەترسی مردن بە ڕێژەی 44٪ کەمدەکاتەوە بەراورد بە چالاکییە زۆر کورتەکان کە کەمتر لە خولەکێک دەخایەنێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە، چالاکی کورتی رۆژانە وەک سڕینەوەی زەوی ماڵەوە، کە وەک بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان ئەنجامی دەدەین، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێنینەوە و تەمەنمان درێژ بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
Total
0
Share