بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، رووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانییە لە دڵەوە نیگەرانیكردین، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەم و لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و سەبوورییان پێببەخشێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبەشی ئازار و ماتەمی برینداران و كەسوكاری قوربانییەكانە و ئامادەیی خۆی بە هەموو یارمەتی و هاوكارییەك دەردەبڕێت.
لە کۆتایی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، خوای گەورە كۆچكردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفا بە برینداران ببەخشێت.