حاڵەتەکانی دزینی سەرەمەنهۆڵ لە هەندێک گەڕەکی سلێمانی زیادیانکردووە

لەهەندێک گەڕەک و ناوچەی سلێمانی حاڵەتەکانی دزینی سەرەمەنهۆڵ و گرتنی سەری ئاوەڕۆکان زیادیان کردووە و تەواوی لایەنە ئەمنییەکان بەتایبەت هێزەکانی ئاسایش راسپێردراون رێککاری توندی یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتییانە بگرنە بەر کە ئەو کارە ئەنجامدەدەن.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، ” ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس و ئاسایش و شارەوانی و کەشناسی و بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی خێراو ئاو و ئاوەڕۆ کۆبووەوە و باس لەوە کرا کە ئەو ڕێڕەوی ئاوانەی دێنە ناو شاری سلێمانییەوە کاری پێویستیان تێدا کراوە و تەواوی ئاوەڕۆکانی ناو گەڕەکەکان و ئاوەڕۆ سندوقییەکان پاککراونەتەوە، بەتایبەت کار لەو شوێن و ناوچانەدا کراوە کە ساڵانی رابردوو ئاویان تێدا کۆ دەبووەوە”.

باسی لەوەش کردووە، “هەر لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ چارەسەری بەپەلەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.

ئاشکراشیکردوە، “لەهەندێک گەڕەک و ناوچە حاڵەتەکانی دزینی سەرە مەنهۆڵ و گرتنی سەری ئاوەڕۆکان زیادیانکردووە تەواوی لایەنە ئەمنییەکان بەتایبەت هێزەکانی ئاسایش ڕاسپێردراون رێککاری توندی یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتییانە بگرنە بەر کە سەری مەنهۆڵ دەدزن یان بە گرتنی سەری مەنهۆڵی ئاوەڕۆکان کێشەی کۆبونەوەی ئاو دروست دەکەن”.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەی شوێنی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

وەزیری خوێندنی باڵا: سەرجەم خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share