نرخی بەنزینی نۆرماڵ یەكدەخرێت

گۆڕانکاری لە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەکرێت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بۆ سەرجەم جۆری ئۆتۆمبێلەکان لیتری دەبێتە 750 دینار.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتیی و یەكخستنی نرخی بەنزین، لە یەکی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی جۆری “نۆرماڵ” دەكاتە 750 دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، تاکسی، پاس و پیکاب.

بەنزینەكە لەڕێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە بەرهەمدەهێنرێت و لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو، چاودێریی كوالێتییەكەی دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی لە وەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین پەسەندكراوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەشمیل ڕەسوڵ: گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند، گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. د. نەشمیل ڕەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share