تەلار لەتیف: سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دەگوازرێتەوە

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە زۆر بە شەفافانە بۆ راگەیاندنەکان دەگوازرێتەوە.

تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “بەپێی ئەو گۆڕانکارییانەی بڕیارە لە کۆنگرەدا ئەنجامی بدەین بۆ داهاتوو، ئەو کەسانەی پۆستی حکومی وەردەگرن دەبێت خۆیان بۆ ئەرکەکەیان تەرخانبکەن، واتە ئەو کەسانەی ئەو پۆستانە وەردەگرن ناتوانن ببنە ئەندامی سەرکردایەتی بەڵام بۆ ئۆرگانەکانی دیکە دەتوانن بەشدارببن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکراوە و ئەمڕۆ دواینیوەڕۆ بەسەر ئەندامانی کۆنگرەدا دابەشدەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەپێی رەشنووسەکە سەرۆک دەسەڵاتەکانی وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەندێک گۆڕانکاریش دەکرێت، بەڵام سەرئەنجام ئەوە ئەندامانی کۆنگرەن بڕیاری لەبارەوە دەدەن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوکەی حەمدانییە کرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەستنی كۆنگرە نیشانەی ئەوەیە یەكێتی حزبێكی بوێر و زیندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share