لە رووداوێکی هاتوچۆدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا

ئەو کچ و باوکەی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار بە سەختی برینداربوون بەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار بەرامبەر بەنزینخانەی کەیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن) کچ و باوکێکی شێلاو بەسەختی برینداربوون، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران”.

ئاشکراشیکرد، “هەردوو بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا، کچەکە کە لە دایکبووی ساڵی 2018 یەو باوکەکەش لە دایکبووی ساڵی 1973 یە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share