نۆ خۆراك دەبنەهۆی باڵابەرزی

بەدەر لەوەی لە زانستی بۆماوەزانیدایە، خۆراكی تەندروست و گونجاو لەماوەی ساڵانی گەشەدا دەبێتەهۆی باڵایەكی گونجاو.

لەكاتێكدا زانستی بۆماوە بەرپرسی یەكەمە لە دیاریكردنی باڵای هەر كەسێك، بەڵام روونە كە خۆراكی باش، بەتایبەت بە ساڵانی گەشەدا دەبێتەهۆی پاڵپشتیی گەشەیەكی نمونەیە. رۆژنامەی (Times of India) لیستی ناوی 9 خۆراكی دیاریكردووە كە سەرچاوەی خۆراكیی بنەڕەتین بۆ گەشەكردنێكی تەندروست، ئەوانیش بریتین لە:

1- شیرەمەنییەكان
بەرهەمە شیرەمەنییەكانی وەك شیر، ماست و پەنیر دەوڵەمەندن بە كالسیۆم، كە بە زۆر پێویست دادەنرێت بۆ ئێسكێكی پتەو و گەشەیەكی تەندروست.

2- هێلكە
هێلكە سەرچاوەیەكی زۆر باشی پرۆتینی كوالێتی بەرز و ترشە ئەمینییە سەرەكییەكانە، هەردووكیان پێویستنبۆ گەشە.

3- گۆشتی بێ چەوری
گۆشتی بێ چەوری وەك مریشك و قەل، پرۆتین و كانزای گرنگی وەك زینك دەستەبەردەكەن، كە بەشداردەین لە بونیادنانی ئێسك و رێكخستنی گەشە.

4- ماسی
ماسی لە جۆری سەلەمون و ماكریل بەناوبانگن لەوەی دەوڵەمەندن بە ترشە چەوریی ئۆمیگا-3، كە پاڵپشتە بۆ تەندروستیی گشتی و زیادكردنی گەشە.

5- پاقلەمەنییەكان
فاسۆلیا، نیسك و نۆك دابینكەری پرۆتینی رووەكی، ریشاڵ و ماددە خۆراكییە بنەڕەتییەكانی وەك ئاسن و زینك-ن كە گرنگن بۆ گەشە.

6- سەوزە گەڵادارەكان
سپێناخ و ئەودوای سەوزە گەڵادارەكانی دیكە ڤیتامین، كانزا و دژە ئۆكسانیان تیایە.

7- چەرەس و تۆوەكان
زۆرینەی چەرەس و تۆوەكان پڕن لە سەرچاوە خۆراكییەكانی وەك مەگنسیۆم و چەورییە تەندروستەكان.

8- میوە
میوەی وەك پرتەقاڵ، شلیك و كیوی بڕی گونجاو لە ڤیتامین Cیان تیایە، كە زۆر گرنگە بۆ دروستكردنی كۆلاجین.

9- دانەوێڵە
دانەوێڵەی تەواو وەك شۆفان و برنجی بۆر ڤیتامین، كانزا و ریشاڵە گرنگەكانیان تیایە، دەبنەهۆی باشكردنی تەندروستیی گشتی و گەشە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی سودانی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share