توێژینەوەیەک: بۆنی خۆش خەمۆکی ناهێڵێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی بۆنی خۆش دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی خەمۆکی و خڵەفان و ئەو نەخۆشیانەی لەکاتی پیریدا تووشی مێشک دەبن.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانایانی زانکۆی بترسبۆرگ ئەنجامدراوە، بۆنی خۆش دۆخی دەروونی ئەو کەسانە باشتر دەکات کە خەمۆکیان هەیە.

بۆ توێژینەوەکە توێژەران 32 کەسیان دەستنیشانکرد کە تەمەنیان لە نێوان 18- 55 ساڵاندا بوو و خەمۆکی توندیان هەبوو، کۆمەڵێک بۆنی دیاریکراویان دەکرد، توێژەران بۆیان دەرکەوت هەر بۆنێک و یادەوەری زیاتر لە قسەکردن بە بیر نەخۆشەکان دەهێنێتەوە، هەر بۆیە کاتێک ئەو نەخۆشانە بۆنی خۆش دەکەن زیاتر یادەوەرییە خۆشەکانی ژیانیان بەبیردێتەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی بۆنی زەیتی لاڤندەر و بۆنی زەیتی گوڵی دیکە کاریگەریی باشیان لە چارەسەری تووشبووانی زەهایمەر هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسەی براکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share