13 پێكهاتەی خۆراكی كە هۆكاری پیربوونن

قورسە ڕێگری بكەیت لەوەی بچیتە تەمەنەوە، بەڵام دەتوانیت پیربوون خاو بكەیتەوە و دوای بخەیت، ئەوەش لەڕێگای جێبەجێكردنی شێوازێكی ژیانی هاوسەنگ و سیستمێكی خۆراكیی تەندروست.

خۆپارێزی لە پیربوونی پێشوەختە، تەنها لەڕێی بەكارهێنانی بابەكاتی جوانكاری و پێستەوە نابێت، بەڵكو دەتواندرێت پشت بە سیستمێكی خۆراكیی بەتاڵ لە پێكهاتەی زیانبەخش ببەسترێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانكۆی “مۆناش”ی ئوسترالی كە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان پیربوون و سیستمی خۆراكی كردوویەتی، 13 جۆر خۆراكی دیاریكردووە كە كاریگەرن لەسەر زوو پیربوونی مرۆڤ. بریتین لە؛

1- خوێ؛ خراپترین پێكهاتەی خۆراكییە بۆ مرۆڤ، چونكە ئاوی لەش دەمژێت و دەبێتە هۆی وشكبوونی پێست و چرچبوون خێرا دەكات، بۆیە شارەزایان ئامۆژگارییان ئەوەیە تا دەتواندرێت خۆمان لە بەكارهێنانی خوێ دووربخەینەوە.

2- زوڕات؛ بەوە جیا دەكرێتەوە كە ڕێژەی شەكر لە خوێن زیاد دەكات، ئەوەش شانەكانی لاشەی مرۆڤ دەخوات و دەرئەنجامەكەشی پیربوونی پێشوەختەیە.

3- گەنم؛ هاوشێوەی گەنمەشامی ڕێژەی شەكر لە خوێندا زیاد دەكات.

4- گۆشتی ئامادەكراو؛ بڕێكی زۆر لە ڕۆن و خوێ لە خۆ دەگرێت، ئەوەش بە هەمان شێوە زیان بە شانەكانی لەش دەگەیەنن، ئامۆژگاری كراوین بەوەی بڕێكی كەمی بخۆین.

5- قاوە؛ خوادنەوەی قاوە هێزێكی بێوێنە بە لەش دەدات، بەوەش زۆر خواردنەوەی قاوە وا دەكات هێزێكی زیاد لە پێویست خەرج بكەیت، بۆیە شارەزایان ئامۆژگارییمان دەكەن ڕۆژانە یەك بۆ دوو كوپ قاوە بخۆینەوە.

6- گۆشتی زیاد سورەوكراو؛ بە زیانبەخش بۆ پێست جەستە دادەنرێت، هەروەها بەرپرسە لە خێرا پیربوونی پێست.

7- شیر؛ بە سەرچاوەیەكی گرنگی كالیسیۆم دادەندرێت، بەڵام دەشبێتە هۆی دەركەوتنی زیبكە و ئەوەش پێست تێك دەدات.

8- مارگارین (كەرە)؛ كەرە بە خۆراكێك دادەنرێت كە هۆكارە بۆ قەڵەوبوون.

9- بنێشت؛ جوینی بنێشت بە بەردەوامی دەبێتە هۆی چرچبوونی پێشوەختەی دەموچاو.

10- پەنیر؛ هەرچەندە پەنیر یەكێكە لە خۆراكە پێویستەكان، بەڵام بۆ لەش بە سوود نییە، دەوڵەمەندە بە ئۆكسید و پیربوون خێرا دەكات.

11- شەكر؛ یەكێكە لەو پێكهاتانەی كە مرۆڤ ئاڵودە دەكات، لە كاتێكدا بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە جەستەدا زیاد دەكات ئەوەش دەبێتە هۆی پیربوون.

12- زەیتە ڕووەكییەكان؛ یەكێكە لەو پێكهاتە باوانەی خۆراك كە بۆ جەستە زیانبەخشە.

13- خواردنەوە گازییەكان؛ بە دووژمنی پێست دادەنرێت، ڕێژەی ترشەڵۆكی بەرزە، ئەوەش چالاكی جەستە كەمدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share