ئەو زیانانەی جگەرە بە پێستیان دەگەیەنێت و تا ئێستا نەتزانیون

هیچ کەس گومانی نییە لە زیانە تەندروستییەکانی جگەرە، بەهۆی ئەوە شەش هەزار ماددەی کیمیایی تێدایە بە شێواز و پلەی جیاواز کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی جەستە جێدەهێڵێت لە ناویشیاندا پێست.

بە گشتی کێشانی جگەرە چەند زیانێک بە پێستی رووخسار دەگەیەنێت لەوانە:

-پێشخستنی پیربوونی دەمووچاو، گەر بەرامبەر دوو کەس دابنیشیت یەکیان جگەرەکێش بێت و ئەوی دیکەیان جگەرە نەکێشێت، زۆر بە روونی نیشانەکانی پیربوونی پێشوەختە و چرچبوونی رووخسار لە کەسە جگەرەکێشەکەدا هەست پێدەکەیت.

-لەدەستدانی روونی و رەونەقی پێست، زۆرینەی ئەو کەسانەی جگەرەدەکێشن بەدەست نەمانی رەونەق و روونی پێستیانەوە دەناڵێنن ئەمەش بەهۆی ناچالاکی سووڕی خوێن و خابوونەوەی نوێبوونەوەی کیراتین لە پێستدا، بەمەش خانە مردووەکانی پێست لەسەر یەک کەڵەکەدەبن و روونی و رەونەقی ناهێڵن، هاوکات ماددەی نیکۆتین کە لەناو پێکهاتەی جگەرەدا هەیە، دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی کیسی چەوری لەسەر پێست کە 70% یان بە وازهێنان لە جگەرەکێشان کۆتاییان دێت.

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی تەواوکارە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامین سی لەلای کەسانی جگەرەکێش بۆ هێنانەوەی رەونەقی پێست، چونکە بە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە هەژماری دەکەن، لە بری ئەوە ئاماژە بەوە دەکەن پێویستە کەسەکە سەرەتا واز لە جگەرەکێشان بهێنێت و دواتر دەست بە رێگەکانی گەڕاندنەوەی پێست بکرێت بۆ دۆخی پێشووی، گەر وازی لە جگەرەکێشان نەهێنا بە زەیتی تایبەت پێستی لە ماکیاژ پاکبکاتەوە، شێدارکەرەوەی تایبەت بەکاربهێنێت و لای پزیشک یان سەنتەرەکانی جوانکاری پێست لە چەورییە زیادەکان پاکژبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن هۆشداری لە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی کۆنگرێس دەدات

بابەتی دواتر

ئایفۆن 14 دووچاری "شكست" بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share