سودانی: کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد یاسایی دارایین نەک سیاسی

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد. هیچ قەیرانێکی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا نییە، ئەوەی هەیە کێشەی یاسایی داراییە و بە دانوستان و لێکتێگەیشتن چارەسەری دەکەین.

محەمەد شیاع سودانی لەمیانی دیدارێکیدا لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ نیویۆرک رایگەیاند، “هیچ قەیرانێکی سیاسی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە، بەڵام کێشەی یاسایی داراییمان هەیە ئەویش بە لێکتێگەیشتن و دانوستان چارەسەر دەکەین”.

سودانی جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان پاڵنەر و هۆکارێکی کاریگەر و بنەڕەتییە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، هەروەها بەشێکی گرنگی پڕۆژەی ئابوری عێراقە کە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقە.

لەبارەی دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێوە وتی، “حاشا لەوە ناکەین پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەڵام پێویستە پەیوەندیی ئەرێنی لە پەیوەندیی نەرێنی جیابکەینەوە، لە هیچ وڵاتێکی قبوڵ ناکەین سەروەریی عێراق پێشێلبکات و دەستوەردان لە کاروباری عێراقدا بکات”.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

بابەتی دواتر

کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک بەڕێوەبەر ناساندبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی تانەی لایەنە سیاسییەكان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕوونكردنەوە دەدات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاویان بە تانە پێشكەشكراوەكانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن خشاندووەتەوە و بڕیاریانداوە زیاتر لە…
Total
0
Share