وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە بڕیاری قەدەغەکردنی دراوە.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەژێر رێنماییەکانی لایەنە باڵا تایبەتمەندەکان بە ئاسایشی نیشتمانیی، بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندی و داتا کەسییەکانی هاوڵاتییان بڕیاری قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام دراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاپەکە پێشێلی رێساکانی تایبەت بە سەلامەتی بەکارهێنانی کردووە، کە ئەمەش دژی یاسا کارپێکراوەکانە، پێشتریش لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند جارێک کۆمپانیاکەیان ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەو هەژمارانە دابخەن کە دزە بە داتاکانی فەرمانگە فەرمییەکانی حکومەت و کەسییەکانی هاوڵاتییان دەکەن، بەڵام کۆمپانیاکە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ عەمار حەکیم: پێویستە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.…
Total
0
Share