کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک بەڕێوەبەر ناساندبوو

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە وەک بەڕێوەبەر خۆی ناساندووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ویستوویەتی کاروبارەکان زووتر بەڕێبکات.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، کەشێک چووەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پارێزگای سەڵاحەدین و خۆی وەک بەرپرسی نووسینگەی دەستەی دەستپاکی ناساندووە.

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە بڕیاری دادگا ئەو کەسە دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارەکە رایگەیاندووە کە بۆئەوەی کاروبارە کارگێڕییەکان زووتر بەڕێوەبچن ئەو کارەی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بەو پارچە زەویانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت. نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share