کەسێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای خەبات لەناو ئاوی زێی گەورەدا خانکا و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، “ئەو هاوڵاتییە ناوی باهادین محەمەد ئەحمەدە و لەدایکبووی 2001ـە”.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هاوڵاتییەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە کامپی گەویلان دادەنیشێت.

راشیگه‌یاند كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رھێندراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ھه‌ولێر كراوه‌ بۆ توێككاری زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share