لەسەر پرسی مووچە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران دەدات و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆلێرا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی ناردنی ئەو 700 ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق دەكرێت كە بە قەرز دەدرێتە هەرێمی كوردستان، هاوکات یەكێك لە بڕگەكانیش گفتوگۆكردنە لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دوای ئەوەی قەرزەکە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

لە بەشێکیتردا وەزارەتی تەندروستی پێسنیار و رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆلێرا دەخاتەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لە لایەکیترەوە ئەنجامی سەردانەكەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد تاوتوی دەکرێت.

لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی كوردستان درا كە بە سێجار و هەر جارەی 700 ملیار دینار رەوانەدەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

10 باشترین وڵاتانی جیهان لەڕووی کوالێتیی ژیانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share