سامانە سروشتییەکانی هەرێم دوائاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوا ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و عێراقی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، تا رۆژی 14ی شوباتی 2024، نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی حکومەتی هەرێم  بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

باس لەوەش کراوە، لەو رێژەیە هەولێر، نزیکەی 96 ملیۆن لیتر، سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 102 ملیۆن لیتر، دهۆک، نزیکەی 52 ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 248 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەند بوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، تا رۆژی 14ی شوباتی 2024، عێراق نزیکەی 33 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەش کراوە:هەولێر، زیاتر لە 14 ملیۆن لیتر

سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 11 ملیۆن لیتر،دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر، تا ئێستا زیاتر 220 هەزار خێزان لە وەرگرتنی ئەو نەوتە سوودمەند بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هەولێر، زیاتر لە 94 هەزار خێزان،سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 50 هەزار خێزان، دهۆک، زیاتر لە 76 هەزار خێزان، لەو نەوتەی حکومەتی عێراق سوودمەندبوون.

 

بابەتی پێشتر

لە شەقامێکی ئاکرێ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل کەوتەکار

بابەتی دواتر

پێنجەمین فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی سازدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share