10 باشترین وڵاتانی جیهان لەڕووی کوالێتیی ژیانەوە

راپۆرتێکی جیهانی لیستی باشترین وڵاتەکانی جیهانی ئاشکرا کردووە، بە پشتبەستن بە کوالێتیی ژیان .

گۆڤاری US News and World Report لە راپرسییەکدا بۆچوونی زیاتر لە 17 هەزار کەسی لە سەرتاسەری جیهاندا وەرگرتووە، مەبەستی راپرسییەکە پۆلێنکردنی ئەو 87 وڵاتەیە کە لە لیستی راپرسییەکەیدا دانراون بۆ باشترین کوالێتیی ژیان تێیاندا.

راپرسییەکە پشتی بەستووە بە، نرخی بەرهەم، کوالێتیی بازاڕی کار، سەقامگیریی ئابوری، سیاسی و ئەمنی، یەکسانیی داهات و کوالێتیی کەرتی تەندروستی و پەروەردە.

ئەمانە 10 وڵاتی سەرەکیی جیهانن لە رووی کوالێتیی ژیانەوە:

سوید

نەرویج

کەنەدا

دانیمارک

فینلاند

سویسرا

هۆڵەندا

ئوسترالیا

ئەڵمانیا

وڵاتی نیوزله‌ندا

سوید لە ڕووی کوالیتی ژیان و بە تایبەتی نرخ و سەلامەتی و پێوەرەکانی دیکە، وەک باشترین وڵاتی جیهان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی Numbeo ، تێچووی ژیان لە سوید بە تێکڕا 20.9% کەمترە لە ئەمریکا، لە کاتێکدا کرێی خانوو بە رێژەی 57.5% کەمترە، سوید بە چاودێریی تەندروستیی بێبەرامبەر و خوێندنی زانکۆ بەناوبانگە.

بەپێی ئاماری CIA World Factbook، خەڵکی سوید یەکێکە لەوانەی کە درێژترین تێکڕای تەمەنیان هەیە، کە تێکڕای تەمەنیان 82.8 ساڵە.

وڵاتەکە سیاسەتێکی نایابی مۆڵەتی منداڵبوونی هەیە، کە دایک و باوک مافی 480 رۆژ مۆڵەتی مووچەیان هەیە لە کاتی لەدایکبوون یان بەخێوکردنی منداڵدا.

نەرویج لە پلەی دووەمدایە وەک باشترین وڵاتی جیهان لە ڕووی کوالیتی ژیانەوە.

کەنەدا لە ڕیزبەندی سێیەمی لیستەکەدا هاتووە، بەو پێیەی وڵاتەکە بەناوبانگە بە توانای دانیشتووانەکەی بۆ دابینکردنی تێچووی ژیان و دەستگەیشتن بە خوێندن و سیستەمی چاودێریی تەندروستیی باش.

بەپێی پێوەرەکانی ژیانی ڕێکخراوی OECD، کەنەدا لە ڕووی داهات، کار، پەروەردە، تەندروستی، کوالیتی ژینگە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ڕەزامەندی لە ژیاندا لە تێکڕای جیهانی باشترە.

بابەتی پێشتر

لەسەر پرسی مووچە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share