بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر هەلی دامەزراندن بۆ 27 کەس لە سنووری هەولێر و کۆیە رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەڵدەستین بە دامەزراندنی 27 کەس بە شێوەی گرێبەست لە دەرچووانی بەشی پەروەردەی تایبەت، لەو ژمارەیە 12 کەسیان بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر و 15 کەسی دیکەیان بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە دەبن”.

ئاشکراشیکرد، پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ماوەی سێ رۆژ و تا 23 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بۆ دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی هەولێر لێرەوە فۆڕم پڕبکەرەوە

بۆ دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی کۆیە لێرەوە فۆڕم پڕبکەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share