لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی کە گەشتیان هەیە یان دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە و دەتوانن بچنە فڕۆکەخانە یان دەربچن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی هەولێر، کە تێیدا هاتووە، ” ئاگاداری گشت هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە کەوا گەشتەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە و گەشتەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ” ڕاگەیاندراوی قەدەغەی هاتوچۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن یاخود ئەوانەی کە دەگەرێنەوە ناگرێتەوە، بۆیە تکایە لە کاتی دیاری کراوی گەشتەکەدا لە فرۆکەخانە ئامادەبن، لەبەر ئەوەی دوای دەستپێکردنی کاتی قەدەغەی هاتوچۆ بە هەبوونی تیکێتی گەشت کردن رێگە پێدراو دەبیت لە هاتوچۆ کردن بۆ فرۆکەخانە”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی نیسان کاتژمێر 8:00 قەدەغەی هاتوچۆ تا کاتژمێر 6:00 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ئەو شۆفێرەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی کوشت دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کازمی لەبارەی گروپە چەكدارە شیعەکانەوە نامەیەکی "توند" بۆ ئێران دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share