سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نابن و باڵیۆزی ئەو وڵاتە بانگهێشت دەکەن و نامەی ناڕەزایەتیی دەگەیەننە سەرۆکایەتیی وڵاتەکە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، “ده‌ستپێكردنی هێرشه سه‌ربازییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان به ئامانجگرتنی شاره‌كان و خه‌ڵكی سڤیل و كارمه‌ندانی سه‌ربازی لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا رەتکراونەتەوە و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دراوسێیەتییە و به توندترین شێوه سەرۆکۆنەیان دەکەین”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە هەوڵمانداوە نامەی دڵنیایی بۆ وڵاتانی دراوسێمان بنێرین و بڵێین عێراقی نوێ باوەڕی بە گفتوگۆ و دیالۆگ هەیە، بەڵام ئەوەی روویدا عێراق لێی بێده‌نگ نابێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا ئەوە ئاشکراکراوە، “وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی عێراق راسپێدراون لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه بكه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له ھێرشه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه، باڵیۆزی توركیا له به‌غداد بانگھێشت ده‌كرێت و نامه‌ی ناڕه‌زایی ئاڕاسته سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ده‌كرێت”.