جەمال كۆچەر: بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم كێشەی مووچە بە یەكجاری چارەسەردەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتاییهاتووە و بەشێك لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان كە نێردراوە وردبینی تێدادەكرێت و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت و دەشڵێت، “بەبانكیكردنی مووچە لە هەرێم كێشەی مووچە بە یەكجاری چارەسەردەكات”.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران كۆتاییهاتووە و بەشێك لە لیستی هێزە ئەمنییەكان كە نێردراوە وردبینی تێدادەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە ئێستادا گرفتی نەختینە هەیە و لە عێراق مووچە بەبانكیكراوە و مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دواناكەوێت، هەربۆیە لە هەرێم مووچە بەبانكی بكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆران بە یەكجاری چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share