بەشار ئەسەد لە یەکەم سەردانی دوانزە ساڵی رابردوویدا دەچێتە چین

سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەردانی چین دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانییەتی بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی شەڕی سوریادا لە 12 ساڵی رابردوودا.

سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، بەشار ئەسەد بە یاوەریی ئەسما ئەسەدی هاوسەری رۆژی پێنجشەممە سەردانی چین دەکات، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شی جینبینگ سەرۆکی کۆماری چین دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەردانەکەدا کۆبوونەوەی لوتکەی سوریا و چین بەڕێوەدەچێت، هەروەها چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی دیکە لەخۆدەگرێت.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: سەرۆک کۆمار ئەلئەسەد و شی جینپینگ کۆبوونەوەی لوتکەی سوریا و چین بەڕێوەدەبەن.

ئەمە لەکاتێکدایە دوایین جار کە بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی چینی کرد لە ساڵی 2004 بووە و لەدوای ئەو سەردانەوە هیچ سەردانێک لەنێوان سەرۆکی ئەو دوو وڵاتەدا ئەنجامنەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌. وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی میسر…
زیاتر ببینە

بە شێوازێكی سەیر گرتووخانەكەیان “شكاندووە”.. دەیان زیندانیكراو هەڵاتن

دەیان زیندانیكراو لە لوبنان هەڵاتن، منشاریان بردووەتە ژوورەوە و پەنجەرەی گرتووخانەكەیان شكاندووە. هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان “بە سەرسووڕمانەوە”…
Total
0
Share