ئەنتۆنی بلینكن: ئەو سیستمە جیهانییەی پاش جەنگی سارد دەركەوت بەرەو كۆتاییە

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بۆ كۆتایی ئەو سیستمە جیهانییە دەكات كە پاش جەنگی سارد سەریهەڵدا و هاوپەیمانیی نێوان دوو وڵاتیش بە “هەڕەشەی زۆر مەترسیدار بۆسەر سیستمی جیهانی” ناودەبات.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ رایگەیاند، “ئەوەی ئێستا دەیبینین زیاترە لە تەنها تاقیكردنەوەی هێزی ئەو سیستمە جیهانییەی پاش جەنگی سارد دەركەوت. ئەوە كۆتاییەكەیەتی”.

ئاماژەی بەوەشكرد دەیان ساڵ لە سەقامگیریی رێژەیی جیۆسیاسیی و ئاسۆی پێشبینییەكان سەبارەت بە “زیادبوونی ئاشتی، ئاسایش، هاوکاریی نێودەوڵەتی، وابەستەیی ئابوری، ئازادیی سیاسی و سەرکەوتنی مافەکانی مرۆڤ”، بواری رەخساند لە بەردەم “رکابەریی چڕتر لەگەڵ هێزە پاوانخواز و کۆنەپەرستەكان”.

ئەمە لە شەو و رۆژێكدا رووینەداوە، ئەوەی گەیشتینە ئەم خاڵە دەبێتە بابەتی توێژینەوە و گفتوگۆ بۆ دەیەكانی داهاتوو، بلینكن وای وت.

هەروەك هەڵسوكەوتەكانی ئێستای لە ئۆكرانیا بە “هەڕەشەی بەپەلە و زیاتر مەترسیدار بۆسەر سیستمی جیهانی ” ناوبرد.

وەزیری دەرەوە پێشیوایە ئالنگاریی گرنگ و درێژمەودا خۆی لە چین-دا دەبینێتەوە، كە خواستی لەسەر سەرلەنوێ نووسینەوەی سیستمی جیهانی و قۆستنەوەی هەلەكان بۆ ئەنجامدانی هەیە.

ئەوەشی وت، پەككین و مۆسكۆ پێكەوە كاردەكەن بۆ ئەوەی جیهان ببێتە شوێنێكی گونجاو بۆ سیستمە سەركوتكارەكان لەو هاوبەشییە بێ سنوورەیاندا.

دووپاتیشیكردەوە، رێككەوتن لەسەر هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بەردەوام دژوارتر دەبێت، ئەمەش نەك تەنها بەهۆی ناكۆكییە جیۆسیاسییەكانەوە، بەڵكو لەهەمان كاتدا بەهۆی قەبارەی گەورەی كێشە جیهانییەكان، لەوانەش گرفتی ئاووهەوا و ئاسایشی خۆراك و كۆچی بەكۆمەڵ.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: شاندێك پێكهاتوون لە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەچنە بەغداد

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد فاكتەرێك دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share